|
سامان ئه‌لیاس
له دایکبووی شاری سلێمانی یه، له کۆتای ساڵه‌کانی هه‌شتادا له خولی
مۆسیقای چالاکی قوتابخانه‌کان یه‌که‌م وانه‌ی مۆسیقای وه‌رگرتووه به
ئامۆژگاری مامۆستا ولیه‌م یوحه‌نا و محه‌مه‌د حسین . وه‌کو کلارینێت
ژه‌نێک و ئاواز دانه‌رێک کاری کردووه له‌گه‌ڵ گروپه مۆسیقییه‌کانی
شاری سلێمانی دا هه‌روه‌ها وه‌ک کلارینێت ژه‌نێک به‌شداری کردووه له
چه‌ند کۆنسێرتێک له‌گه‌ڵ ئۆرکێسترای ژێدار سه‌ربه زانکۆی سلێمانی،
ماوه‌ی دوو ساڵ مامۆستای ئامێری کلارینێت بووه له په‌یمانگای
هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی. پاشان له ساڵی 2001 ڕووی له ووڵاتی
سوید کرد .
وه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٠٢ بۆته ئه‌ندامی هه‌ردوو ئۆركێسترای
ڤیكینگه‌رنا كه به‌س تایبه‌ت به ئامێری فوداره‌و وه هه‌ر وه‌ها
ئۆركێست سه‌مفۆنی گه‌نجانی شاری یۆتۆبۆری .
له زستانی ساڵی ٢٠٠٦ هه‌ر وه‌ك كلارینێت ژه‌نێك توانی له‌بواری
مۆسیقای میللی جیهانی له زانكۆی هێوێگ سكولان فۆر سێن و موسیك سه‌ر
به یۆتۆبۆری یونیڤێرشتێت توانی ده‌ستی به‌خوێندن بكات، له‌لای چه‌ند
مامۆستایه‌كی به‌توانا له‌ناوه‌وه‌و وه له‌ده‌ره‌ی زانكۆدا.
هه‌روه‌ها توانی وه‌كو كلارینێت ژه‌نێك مۆركێكی تایبه‌ت بۆخۆی
بدۆزیته‌وه هه‌م له‌ڕوی ستایلی مۆسیقای گه‌ڕۆكداو ( باڵقان) وه هه‌م
له ستایلی مۆسیقای ڕۆژهه‌ڵاتیدا، دوای ته‌واو کردنی ئه‌کادیمای مۆزیک
له بواری مۆزیکی میللی جیهانی ئێستا سه‌ر قاڵی بڕوانامه‌ی ماجیستێره
له‌سه‌ر موزیکی ئاینی زه‌رده‌شت.
.
|